خۆپێشاندانی ملیۆنی له‌ خه‌رتومی سودان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هێزی ئازادی و گۆڕان له‌ سودان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند


هێزی ئازادی و گۆڕان له‌ سودان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ خۆپێشاندانی ملیۆنی له‌ خه‌رتومی پایته‌خت و شاری ئوم ده‌رمان و به‌حری به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

هێزی ئازادی و گۆڕان هه‌روه‌ها داوای له‌ هاووڵاتیان كردووه‌ چیتر بێده‌نگ نه‌بن له‌ ئاست ئه‌و پێشێلكارییه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ڕاگوزه‌ر كه‌ ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی گه‌ل ناكات، چونكه‌ ئیوه‌بوون كه‌ ئه‌م شۆڕشه‌ مه‌زنه‌تان به‌رپا كرد و خوێنتان ڕژاند له‌و پێناوه‌شدا قوربانی زۆرتان دا. له‌به‌رامبه‌ر و ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌شدا  ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ڕاگوزه‌ر گوتی هه‌ر قوربانییه‌ك له‌ خۆپێشاندانه‌كه‌دا بكه‌وێته‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی هێزی ئازادی و گۆڕان .+