به‌وێنه‌ .... له‌ رووداوێكى هاتوچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانى

رووداوێكی پێكدادان قوربانى لێكه‌وته‌وه‌


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی راپه‌رین له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 17 ى 6 ى 2019  له‌ رووداوێكى هاتوچۆدا له‌ قه‌زاى رانیه‌ى سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین 4 كه‌س بوونه‌ قوربانى


هاتووچۆی راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت ،  رووداوێكی پێكدادان له‌ نێوان2 ئۆتۆمبێل له‌ جۆری تیۆتا لاندكرۆزه‌ر و فاوێك له‌ ترافیكی رزگاری له‌ رانیه‌ روویدا.

 هاتووچۆی راپه‌رین ده‌شڵێت  له‌ ئه‌نجامى رووداوه‌كه‌دا 4 كه‌س برینداربوون.

111

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز