پیاوێك هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ی خۆی كوشت
12/6/2019 - 09:01
به پێی هه‌واڵێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو پیاوێكی خه‌ڵكی ئورمیه، هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ی خۆی به یه‌كه‌وه به چه‌ك ده‌كوژێت و دواتر خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس ده‌كات.
به پێی هه‌واڵه‌كه رۆژی دووشه‌ممه ژنیكی ته‌مه‌ن 47 ساڵان له گه‌ڕه‌كی مه‌یسه‌می شاری ئورمیه له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه به ناوی “عه‌لی” كوژراوه.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ماڵپه‌ڕی حكوومه‌تی ته‌سنیم بڵاوی كردووه‌ته‌وه، عه‌لی به هۆی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه، ژنه‌كه‌ی و كوڕه ته‌مه‌ن 17ساڵانه‌كه‌ی خۆی به چه‌ك كووشتووه و دوای چه‌ند كاتژمێریك خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردووه.
- Log in to post comments