هه‌مام حه‌موودی پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هه‌مام حه‌موودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقه‌

به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌، به‌ڕێز هه‌مام حه‌موودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقی په‌یامێكی پیرۆزبایی بۆ به‌ڕێزیان ناردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:-

جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی،
 
سڵاوتان لێ بێت،

خۆشحاڵم کە ئەوپەڕی پیرۆزبایی دڵسۆزانەمان پێشکەش بە بەڕێزتان بکەین بە بۆنەی دەستبەکاربوونتان وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

لە کاتێکدا هیوای ئەوپەڕی سەرکەوتنتان لەم پۆستەدا بۆ دەخوازین، چاوەڕوانیمان هەیە کە هەڵبژاردنتان و گرتنەدەستی سەرۆکایەتیی هەرێم، هاوکار بێت لە دەرفەتدان بە سەرخستنی پرۆسەی سیاسیی دیموکراسی لە وڵات و پتەوکردنی یەکێتیی نیشتیمانیدا، لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ناوەند و هەرێم، هەروەها دەرفەتێکیش بێت بۆ ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کوردی لە بەرژەوەندیی بارودۆخی کۆمەڵایەتیی ڕۆڵەکانی گەلی کورد و سەرجەم عێراقییەکان.

ئەوپەڕی ڕێز و ستایشمان قبووڵ بفەرموون.

سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت.
 
همام حمودی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقی
١٠/٦/٢٠١٩