هونه‌رمه‌ند"ئه‌یدا"ی رۆبۆت ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م پیشانگه‌ی

یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی رۆبۆت

بلوزێكی سپی له‌به‌ردایه‌ و پرچی درێژی به‌سه‌ر شاندا په‌رش و بڵاو كردووه‌، ئه‌یدا وه‌ك هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌فرێنه‌ر، متمانه‌ی به‌خۆیه‌تی و شانازی به‌ تابلۆ هونه‌رییه‌كانی ده‌كات..ته‌نها ده‌نگی سیڕه‌ی باسكه‌‌ میكانیكییه‌كانێتی ئه‌و نهێنییه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ ئه‌و‌ ته‌نها رۆبۆتێكه‌.

ئه‌یدا، كه‌ به‌یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی رۆبۆت له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤ داده‌ندرێت و به‌ زیره‌كی ده‌ستكرد كار ده‌كات، رۆژی 12ی حوزه‌یران له‌ بارن گاڵیری له‌ كۆلیجی سانت جۆنزی سه‌ر به‌ زانكۆی كامبریدج یه‌كه‌م پیشانگه‌ی هونه‌ری خۆی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌شت وێنه‌ و 20 تابلۆ و چوار كاری په‌یكه‌رتاشی له‌خۆده‌گرێت.

ئیدن میله‌ر ، كه خاوه‌نی ‌ گه‌له‌رییه‌كه‌یه‌ و داهێنه‌ری ئه‌یدایه‌، ده‌ڵێ: "ئه‌یدا ده‌نگێكی نوێ پێشكه‌ش به‌ جیهانی هونه‌ر ده‌كات".

ئه‌یدای رۆبۆت كه‌ به‌ناوی زانای بیركاری و پێشه‌نگ له‌ بواری كۆمپیوته‌ر، خاتوو ئادا لۆفلیس كراوه‌ و له‌لایه‌ن زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆرد په‌ره‌ی پێدراوه‌، ده‌توانێ له‌رێگه‌ی ته‌مه‌شاكردن به‌ كامێراكانی نێو گلێنه‌ی چاوه‌كانی و جوڵاندنی باسكه‌كانی وێنه‌ بكێشێت..

سه‌رچاوه‌: Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران