تۆژینه‌وه‌یه‌ك: گۆشتی سپی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له‌ خوێن به‌رزده‌كاته‌وه‌

پرۆتینی سه‌وزه‌ زیادبكرێت بۆ سیستمی خۆراك

زانایانی ئه‌مریكا له‌ په‌یمانگای تۆژینه‌وه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی "ئۆكلاند"ی سه‌ر به‌ زانكۆی كالیفۆڕنیا له‌ سان فرانسیسكۆ ئاشكرایانكرد، زۆر خواردنی گۆشتی سوور و سپی ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی كۆلیسترۆڵ له‌ خوێن.

به‌پێی تۆژینه‌وه‌كه‌، به‌كارهێنانی گۆشتی سوور و گۆشتی كێڵگه‌كان هه‌ردووكیان به‌هه‌مان ئاست كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر كۆلیسترۆڵ له‌ خوێن.

رۆناڵد كراوس، سه‌رۆكی تیمی تۆژینه‌وه‌ زانستییه‌كه‌ گوتی، "تۆژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ده‌رخست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ، واپێویسته‌ خواردنی گۆشت به‌گشتی كه‌مبكرێته‌وه‌ و، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌می پرۆتین، واباشتره‌ پرۆتینی سه‌وزه‌ زیادبكرێت بۆ سیستمی خۆراك".

كراوس، له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، "پێشبینی ئه‌وه‌مان ده‌كرد كه‌ گۆشتی سوور كاریگه‌ری زیاتری هه‌بێت له‌ گۆشتی سپی بۆ سه‌ر ئاسته‌كانی كۆلیسترۆڵ له‌ خوێن، به‌ڵام ئه‌مه‌ راست نییه‌. ئه‌گه‌ر ئاستی چه‌وریی له‌ هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌ك بێت، ئه‌وه‌ كاریگه‌ری گۆشتی سوور و گۆشتی سپی هاوسه‌نگه‌ و هه‌مان شته‌".

به‌پێی وته‌كانی دكتۆر كراوس، جێگره‌وه‌ی ته‌ندروستیی باش بۆ خۆراكه‌كان كه‌ رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ به‌رزده‌كاته‌وه‌ ئه‌ویش، سه‌وزه‌ و پاقله‌مه‌نییه‌كان و به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نییه‌كانه‌.

زانایان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، تۆژینه‌وه‌كه‌یان گۆشتی ماسی ناگرێته‌وه‌.

 سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT 

كوردستان تیڤی/ كامران