تێڕوانینێكی جیاواز بۆ ئافره‌تان له‌ تابلۆكانی ڤارین سالاردا

وه‌ك قه‌ڵغانێك به‌رامبه‌ر به‌ سه‌ختیه‌كانی ژیان وه‌ستاون

ن/ پشتیوان عه‌بدوڵا

ڤارین سالار ئه‌و خانمه‌ ھونه‌رمه‌نده‌ ده‌ست ڕه‌نگینه‌یه‌، كه‌ ڕوانینێكی ته‌واو جیاوازی ھه‌یه‌ بۆ ڕۆڵی ئافره‌ت، به‌تایبه‌ت ئافره‌تانی كورد، كه‌ به‌شدارن له‌ نێو كایه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی كار، جگه‌ له‌مانه‌ش ھه‌وڵی داوه‌ له‌ تابلۆ ڕه‌نگینه‌كانی باس له‌ ماندبوونی ئافره‌تان بكات، كه‌ ھه‌میشه‌ وه‌ك قه‌ڵغانێك به‌رامبه‌ر به‌ سه‌ختیه‌كانی ژیان وه‌ستاون.

ئه‌و ھونه‌رمه‌نده‌ به‌ سه‌لیقه‌یه‌، له‌ بواری شێوه‌كاری دا چه‌ندین تابلۆی جوانی نه‌خشاندووه‌، كه‌ گوزارشت له‌ گه‌وره‌یی ڕۆڵی ئافره‌ت ده‌كات، ھه‌میشه‌ش به‌ دوای نوێگه‌ریی دا ده‌گه‌ڕێت له‌و بواره‌دا، خه‌ونی زۆریشی ھه‌یه‌ بۆ باڵاكردنی ھونه‌ره‌كه‌ی و كردنه‌وه‌ی پێشانگای تایبه‌ت به‌ تابلۆكانی.

كوردستان تیڤی/ كامران