گوناهی گه‌وره‌

به‌ شادی و سه‌رفه‌رازییه‌وه‌ په‌یڕه‌وی ڕیتمه‌كانی ژیان بكه‌ین

ڕۆماننووسی ناوداری یۆنان نیكۆس كازانتزاكی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی گێڕاوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێ: منداڵ بووم له‌ لكی دارێكه‌وه‌ قۆزاخه‌ په‌پووله‌یه‌كم بینی كه‌ خه‌ریك بوو ده‌تروكا و په‌پووله‌ی لێ ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌، چاوه‌ڕێم كرد په‌پووله‌ هه‌ر نه‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌، بۆیێ بڕیارمدا هه‌وڵده‌م په‌پووله‌كه‌ زوو بێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌بوو به‌ هه‌ناسه‌ی گه‌رمم فووم له‌ قۆزاخه‌كه‌ كرد تا گه‌رم دابێ و زوو بێته‌ ده‌ره‌وه‌، دواتر هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و باڵه‌كانی به‌یه‌كه‌وه‌ نووسابوون و پاشان مرد و نه‌یتوانی باڵ بكاته‌وه‌ و هه‌ڵفڕێ.

 ده‌بووا تیشكی گه‌رمی خۆر لێیدا تا ورده‌ ورده‌ گه‌رم دابێ و به‌ سروشتی خۆی بتروكێ، من چاوه‌نۆڕی هه‌ندێم نه‌كرد. تا ئه‌مڕۆش ئه‌و ته‌رمه‌ بچووكه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باره‌ گران و قورسه‌كانی سه‌ر ویژدانم، ئه‌وه‌ فێری كردم كه‌ گوناهی گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ گوشار بخه‌یه‌ سه‌ر یاسا گه‌وره‌كانی سروشت، پێویسته‌ سه‌بر و ئاراممان هه‌بێ و چاوه‌نۆڕ بین شته‌كان له‌ سات و كاتی خۆیاندا ڕووبده‌ن و به‌ شادی و سه‌رفه‌رازییه‌وه‌ په‌یڕه‌وی ڕیتمه‌كانی ژیان بكه‌ین.

ئا/عه‌بدولرحمان فه‌رهادی

كوردستان تیڤی/ كامران