وه‌زیری به‌رگری توركیا: كارمه‌نده‌كانمان بۆ مه‌شقكردن له‌سه‌ر سیستمی  S-400 چوونه‌ته‌ رووسیا

 مه‌شق و راهێنانه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند: كارمه‌نده‌كانمان چوونه‌ته‌ رووسیا تاكو مه‌شقی سیستمی S-400یان  پێ بكرێت.

 خولوسی ئاكار له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ خوانێكی به‌ربانگدا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری میدیای بینراو و بیستراودا كۆبوویه‌وه‌ و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌.

وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كارمه‌ندانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سوپای توركیا تایبه‌ت به‌ مه‌شقی سیستمی S-400 چوونه‌ته‌ رووسیا و ئاشكراشی كرد كه‌ ئه‌و مه‌شق و راهێنانه‌ له‌ مانگه‌كانی دیكه‌دا به‌رده‌وامی ده‌بێت.