سبەی سێشەممه لێژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان دەچێته بەغدا

بۆ تاووتوێى كێشەى گەنمى جوتیارانى هەرێمی كوردستان


بڕیاره بەیانی لێژنەى كشتوكاڵى پەرلەمانى كوردستان بۆ تاووتوێى كێشەى گەنمى جوتیارانى هەرێمی كوردستان سەردانى بەغدا بكات. 

سەفین ئاغا عومەر، بڕیاردەری لێژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری پەرلەمانی كوردستان به کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: سبەی سێشەممه لیژنەكەمان سەردانی بەغدا دەكات، ڕاشیگەیاند: مەبەستی سەرەكی چوونمان بۆبەغدا زیادكردنی رێژەی گەنمی جوتیارانه كه بۆ ئەمساڵ بەغدا ڕێژەكەی زۆر كەمكردووەتەوه، هەروەها بەمەبەستی وەرگرتنەوەی قەرزی پێشووى پارەى گەنمی جوتیارانه كه زیاتر له سێ ساڵه حكومەتی عێڕاق ئەو پارەی لا ماوەتەوه خەرجینەكردووه.

 سەفین ئاغا عومەر ئاماژەی بەوەشدا: جگه له لێژنەی كشتوكاڵ نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵیش یاوەری ئێمەن له سەردانەكەمان بۆ بەغدا.

باسی لەوەشكرد: هەموو هەوڵێك دەدەین بۆئەوەی تەواوی ئەو كێشانه لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەین بۆئەوەی جووتیارانمان تەواوی مافەكانیان وەربگرن.

ئاماده‌كردن و دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - سیامه‌ند كه‌ریم