ره‌وشى كه‌ش و هه‌وا بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ى

له‌ سنووری هه‌ولێر ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه‌

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 20 ى 5 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشى كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ى سێشه‌ممه‌ ڕاگه‌یاند 


كه‌شناسی هه‌رێم ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ ئاسمان له‌پارێزگاكانى هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌له‌ هه‌ور 


كه‌شناسی بۆ سبه‌ى سێشه‌ممه‌ ئاماژه‌  به‌وه‌ ده‌كات له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ و په‌له‌ هه‌ور ده‌بێت ، له‌ناوچه‌ سنورییه‌كان ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری باران بارین له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان 

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت له‌سنوری پارێزگاكانى سلێمانى ، دهۆك ، كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ و په‌له‌ هه‌ور ده‌بێت 

11

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز