فراکسیۆنی پارتی پرۆژەیەک دەربارەی کوردانی ئێزدی بە پەرلەمان دەدات

فراكسیۆنی پارتی داوا ده‌كات قوربانیانی ئێزدی به‌ شه‌هید دابنرێن

نوێنەرەکانی کوردانی ئێزدی بە ئامادەبوونی کەسایەتییە ئێزدییەکان و بە پاڵپشتیی فراکسیۆنی پارتی، بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی ئێزدییەکان پرۆژەیەک بە پەرلەمانی کوردستان دەدەن.

ئەمرۆ، پێنجشەممە، نوێنەرانی کوردانی ئێزدی لە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان و کەسایەتییە ئێزدییەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، بە مەبەستی قەرەبووکردنەوە و چەندین پرسی گریداری ئێزدییەکان پرۆژەیەک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

نوێنەرانی کوردانی ئێزدی ڕایشیانگەیاند، پیشنیار دەکەن ڕۆژی ٣ی ٨ی ٢٠١٤ بە ڕۆژی کۆمەڵکووژیی ئێزدییان دیاری بکریت، چونکە ئەو تاوانە بە هەموو پێوەرێک تاوانی نێودەوڵەتییە، قوربانییەکانیش بە شەهید هەژمار بکرێن.

ئەوەیشیان ڕایگەیاند، کە پێویستە هاوکاریی ئێزدییەکان بکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە نێو ماڵ و مڵکی خۆیان و ناوچەکانیان ئاوەدان بکرێنەوە .

ڕۆژی ٣ی ٨ی ٢٠١٤، کوردانی ئێزدی لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعشەوە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی کران و بە هەزارانیان لێ ڕفاندن و بە هەزارانیشیان ئاوارە کران.