به‌ ڤیدیۆ.. ئه‌فسه‌رێكی هێزی ده‌ریای ئه‌مریكا  گه‌یشته‌ قوڵترین شوێنی زه‌وی

قوڵایی یازده‌ هه‌زار مه‌تر

له‌ دوای چه‌ند هه‌وڵێك تواندرا ئه‌فسه‌رێكی هێزی ده‌ریای ئه‌مریكا بگاته‌ قوڵترین شوێنی زه‌وی.

 كه‌ فیكتۆر فیسكۆفۆ له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی ژێر ده‌ریاییه‌كی بچوكه‌وه‌، چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی ئه‌نتیكی دۆزیه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته‌ قوڵاییه‌كانی ناوچه‌ی مارینا له‌ رۆژئاوای زه‌ریای هێمن و به‌دیاریكراوی گه‌یشته‌ قوڵایی یازده‌ هه‌زار مه‌تر، هه‌روه‌ها قوڵاییه‌كانی مارینا نزمترین خاڵن له‌سه‌ر ئاستی زه‌وی ئه‌و شوێنه‌ش جێگای ویستی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ئاره‌زووی گه‌ڕان به‌ژێر زه‌ریاكاندا ده‌كه‌ن.

 هاوكات  فیكسۆفۆ له‌ راگه‌یه‌ندرواێكدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ ژێرده‌ریاییه‌كه‌ی توانیویه‌تی شازده‌ مه‌تر زیاتر بچێته‌ قوڵایی ناو ئاوه‌كه‌ به‌راورد به‌ ژێرده‌ریایه‌كی پێشتر كه‌ ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و شه‌ست پێیگه‌شتبوو.

 شیاوی ئاماژه‌یه‌ له‌و قوڵایه‌دا هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی دۆزیه‌وه‌ته‌وه‌ كه‌ مرۆڤ دروستیكردوون جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و مادانه‌ی بینیونی بریتین له‌ پێكهاته‌كانی پلاستیك كه‌ به‌ده‌ستی مرۆڤ دروستكراون.

سه‌رچاوه‌Discovery 

كوردستان تیڤی/ كامران