وەزارەتی دەرەوەی عێراق: بارودۆخی ئەمنی سەقامگیرە

راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئایاری 2019 وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر دۆخی ئەمنی وڵات راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایدەگەیەنێت، بارودۆخی ئەمنی لەعێراق سەقامگیرەو دەشڵێت لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان هەماهەنگیان هەیەو دەبێت زمانی دیالۆگ بۆ چارەسەری كێشەكان بەكاربهێنرێت.
 
ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە هەماهەنگی لەگەڵ تەواوی لایەنەكاندا هەیە، پابەندنیشن بەزمانی دیالۆگ و رەخساندنی دەرفەتی یەكسان لەسەر بنەماو رۆشنایی پێداویستی ناوچەكە.
 
ئاماژەی بەوەشكرد، بارودۆخی ئەمنی لەعیراق سەقامگیرە، عیراق وڵاتێكە رێز لەهاوبەش و هاورێكانی دەگرێت و لەگەڵیان بەرژەوەندی هاوبەش ئاڵوگۆڕ دەكات، لەهەمانكدا تەئكیدی لەسەر سەرەوەری و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عیراقیش كردەوە.

باس لەوەشکراوە کە عێراق رێز لە هاوبەشەکان و هاوڕێکانی دەگرێت و دڵنیاییشدەدات لە پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی.

و: سامان زاهیر