سیستانی: پێویسته‌ عێراق خۆی لەململانێی نێوان تاران و واشنتۆن دوور بگرێت

سیستانی: گەلی عێراق، بەهۆی جەنگەكانی رابردووەوە ماندوە

مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق، لەپەیامێكدا داوا لە هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق، دەكات، خۆیان بەدووربگرن لە گرژی و ناكۆكییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران. 

عەبدولهادی حەكیم، پەرلەمانتاری پێشوی عێراق و كەسایەتی نزیك لە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، سەبارەت بە ملمڵانێكانی ئێران و ئەمەریكا، پەیامی سیستانی، بە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان گەیاندوە، تێیدا داوای كردوە، عێراق دورخەنەوە لەو ململانێیانە.

لەپەیامەكەیدا، سیستانی، ئاماژە بەوەشكردوە، گەلی عێراق، بەهۆی جەنگەكانی رابردووەوە ماندوە و هۆشداریی داوە، كە نابێت تووشی هیچ كێشەیەكی ئاسایش و ئەمنیی دیكە ببێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت عێراق لە ململانێی ئەمەریكا و ئێران بەدوور بگرن .

داواشی لێكردوون لە بڕیارەكانیاندا خۆڕاگربن و نەكەونە ژێر باری ئەو حیزبانەی بەرژەوەندی خۆیان دەوێت.

ئەو پەیامەی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراقدا دوای زیادبوونی گرژییەكانی نێوان تاران و واشنتۆن دێت.