ته‌رمی قوربانییه‌كی دیكه‌ی كاره‌ساتی كه‌ڵه‌كه‌ ژێر ئاوكه‌وتووه‌كه‌ی موسڵ دۆزاریه‌وه‌

دوای نزیكه‌ی دوومانگ له‌ رووداوه‌كه‌

لیوا كازم بورهان،به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رگری شارستانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند:ته‌رمی كه‌سێكی نه‌ناسراومان له‌ناوچه‌ی دندان هه‌ڵگرته‌وه‌ كه‌ هی یه‌كێك له‌ قوربانیانی كاره‌ساتی كه‌ڵه‌كه‌ ژێر ئاوكه‌وتووه‌كه‌ی موسڵه‌.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌رمه‌ ژماره‌ی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ 124 كه‌س و 33 كه‌سیش رزگار كراون.

شایانی باسه‌له‌ یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ كه‌ڵه‌كێك له‌ دوورگه‌ی دارستانه‌ گه‌شتیارییه‌كه‌ی شاری موسڵ ژێرئاوكه‌وت و هه‌رله‌وكاته‌دا ته‌رمی 100 به‌خنكاوی له‌نێو ئاوه‌كه‌ ده‌رهێنرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سۆمه‌رییه‌ نیوز