قوتابییه‌كی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی عێراق میدالیای زێڕ به‌ده‌ست ده‌هێنێت

قوتابی قۆناغی چواره‌می زانكۆی سۆران

ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به‌ خۆبوون هه‌بێت  و ده‌رفه‌ت هه‌بێت ئه‌وا داهێنان بۆ هه‌موو تاكێك  به‌رده‌وامه‌ ، له‌ درێژه‌ی به‌شداری قوتابییان و مامۆستایانی زانكۆی سۆران له‌ چالاكییه‌ زانستییه‌كان، "عه‌لی سه‌لمان" قوتابی قۆناغی چواره‌می به‌شی پترۆڵیۆم جیۆساینس له‌ فاكه‌ڵتیی زانستی زانكۆی سۆران، به‌ پرۆژه‌یه‌ك به‌ ناونیشانی‏ (Rig components and petroleum system) به‌شداری له‌ پێنجه‌مین فیستیڤاڵی زانكۆی تیشك له‌ شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی عێراق كرد".

 ناوبراو توانی به‌ پڕۆژه‌ نایه‌به‌كه‌ی، له‌ ناو سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی (Petroleum and minning engineering)، پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت و ببێته‌ خاوه‌نی مه‌دالیای زێڕ.   

سه‌رچاوه‌/زاری كرمانجی

داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران