سووده‌كانی هێل بزانه‌

جه‌سته‌ ڕزگارده‌كات له‌مادده‌ ژه‌ھراوییه‌كان

سووده‌كانی ھێل بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:

*جه‌سته‌ ڕزگارده‌كات له‌مادده‌ ژه‌ھراوییه‌كان، به‌وه‌ی زۆر یارمه‌تی میزكردنه‌وه‌ ده‌دات و به‌وه‌یش گورچیله‌ و میزه‌ڕۆ پاك ده‌كاته‌وه‌.

*بۆنی ناخۆشی ده‌م له‌ناو ده‌بات و چاره‌سه‌ری برینی ناو ده‌م ده‌كات.

*چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ئه‌فله‌وه‌نزا و نه‌خۆشی سه‌رمابوون ده‌كات، ھه‌وكردنی گه‌روو و ده‌م له‌ناوده‌بات.

*كرداری ھه‌رس خێرا ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا چه‌وری له‌ش ده‌توێنێته‌وه‌.

*به‌رگری جه‌سته‌ چالاك ده‌كات، به‌مه‌یش له‌ش له‌نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كانی وه‌كو شێرپه‌نجه‌ ده‌پارێزێت.

*چاره‌سه‌ری پاڵپه‌ستۆی به‌رزی خوێن ده‌كات.

*ڕێگری له‌خێرا ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیری ده‌كات.

*پارێزگاری له‌ته‌ندروستی پێست ده‌كات، ڕزگاری ده‌كات له‌ ھه‌وكردن و پیسی، جوانی و گه‌شاوه‌یی پێ ده‌به‌خشێت.

سه‌رچاوه‌/دكتۆری ئۆنلاین

داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران