نادالی ئیسپانی گه‌یشته‌ یاری پێش كۆتایی پاله‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی مه‌درید

دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یاریزانی سویسری ستان ڤاڤرینكا

رافائیل نادالی ئیسپانی گه‌یشته‌ یاری پێش كۆتایی پاله‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی مه‌درید دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یاریزانی سویسری ستان ڤاڤرینكا به‌ دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر

نادال له‌ یاریه‌كه‌ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردو به‌ ئاسانی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڤاڤرێنكا به‌ده‌ست هێناو دوو كۆمه‌له‌ی له‌ دوای یه‌كتری لێ برده‌وه‌ ،ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش یه‌ك ، شه‌ش دوو بوو

 به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش رافائیل نادال كه‌ پێنج جار ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ست هێناوه له‌ قۆناغی پێش كۆتایی رووبه‌روی یاریزانی یۆنانی ستیڤانۆس تسی تیباس ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ له‌م قۆناغه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یاریزانی ئه‌لمانی ئه‌لیكسه‌نده‌ر زڤێرێڤ پاله‌وانی پار سالی به‌ده‌ست هێنابوو به‌ دوو كۆمه‌له‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌له‌یه‌ك ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان حه‌وت پێنج ،سێ شه‌ش ، شه‌ش دوو .