كچه‌ تێنسزانى ڕۆمانی سیمۆنا گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی مه‌درید

دوای براوه‌بوونى به‌سه‌ر بێلیندا بێنشیچی سویسری


كچه‌ یاریزانی ڕۆمانی سیمۆنا هالێپ گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی مه‌دریدی ئیسپانی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان

 له‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، هالێپی پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ بێلیندا بێنشیچی سویسری و پۆلێنكراوی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، شه‌ش حه‌وت، شه‌ش سفر بوو

 له‌ یاری كۆتایشدا، هالێپی خاوه‌نی دوو نازناوی ماسته‌رزی مه‌درید ڕووبه‌ڕووی كیكی بێرتێنسی هۆڵه‌ندی ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش له‌ دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام له‌ سلوان ستیفێنزی ئه‌مه‌ریكی برده‌وه‌ -