له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ گرنگترین ڕێنمایی بۆ ڕۆژووانان له مانگی ڕه‌مه‌زان

له‌راگه‌یاندراوی ته‌ندروستى


پێگه‌ى فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى چه‌ند ڕێنماییه‌ك تایبه‌ت به‌مانگی ڕه‌مه‌زانى پیرۆز ڕاگه‌یاند 


ته‌ندروستى سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات ئه‌وه‌ى پێویسته‌ له‌سه‌ر  ڕۆژووان ئەنجامی بدا چییە ؟

- پێویستە لەبەربانگ تاوەكو پارشیو 8 پەرداخ ئاو بخورێتەوە.
- لەماوەی 24 كاتژمێرنزیكەی 7بۆ 8 كاتژمێر بخەوێت چونكە خەو ئارامی جەستەو دەرونت پێدەبەخشێت.
- ئەو خۆراكانەی لەبەربانگدا دەخورێت هەمە جۆربن و پێكبێن لە خورما و زەڵاتەو شۆرباو خۆراكی سەرەكی .
- پێویستە ژەمی پارشێو بخورێت چونكە یارمەتی ڕێكخستنی ڕێژەی شەكر دەدات لە لەشدا .

ئەوەی پێویستە ڕۆژووان لێی دووركەوێتەوە چییە ؟

- نابێت خواردنەوە گازو شیرینەكان زۆر بخورێتەوە لەكاتی بەربانك چونكە دەبێتە هۆی تێكچونی گەدە .
- زیادە خۆری لەكاتی بەربانگ تاوەكو پارشێو بەبیانوی ئەوەی ڕۆژەكە نانی نەخواردووە .
- نابێت خۆراكی چەورو شیرین زۆر بخورێت چونكە دەبێتە هۆی قەڵەوی .   
 


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز