به‌ڤیدیۆ .. هێرشكرایه‌ سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا

له‌ كاتی به‌شداریكردنی له‌دیدارێكی فه‌رمیدا

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ پۆلیسی ئوسترالیا ئه‌و گه‌نجه‌ی ده‌ستگیركرد كه‌ به‌هێلكه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر سكۆت، مۆریسۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ كاتی به‌شداریكردنی له‌دیدارێكی فه‌رمیدا.

به‌پێی رۆژمامه‌ی گاردیانی بریتانی كچێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵان ویستوویه‌تی هێلكه‌یه‌ك له‌سه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران بدات، به‌ڵام ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكاوه‌.

له‌كاتی رووداوه‌كه‌شدا پاسه‌وانه‌ تایبه‌تییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران، كچه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد كه‌ چالاكوانێكه‌ پارێزگاری له‌ مافی ئاژه‌ڵان ده‌كات .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك