سوده‌كانی خواردنی  تۆوی كوله‌كه‌ بزانه‌

چاو ،مێشك ، قژ به‌هێز ده‌كات

خواردنی  تۆوی كوله‌كه‌، زۆرترین سودی هه‌یه‌ له‌ ناو چه‌ره‌زاته‌كان نرخه‌كه‌شی زۆر هه‌رزانه‌، ئه‌مه‌ش سوده‌كانه‌:

1- ده‌تپارێزێ له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و نه‌خۆشی شه‌كره‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات.

2كێشه‌ قۆڵۆن و گه‌ده‌ ناهێڵێ.

3- پیاوان له‌ شێرپه‌نجی پرۆستات ده‌پارێزێ. و ئافره‌تانیش له‌ شێرپه‌نجی مه‌مك .

4- كێشه‌ی پێست و ئێسك و نینۆك چاره‌سه‌ر ده‌كات.

5- چاو ،مێشك ، قژ به‌هێز ده‌كات.

6- ئازاری قۆڵۆن ئازاری میزه‌ڵدان و كلیه‌و ئازاری سینگ و ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی ناهێڵێ.

7- ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌(زینك ، ئاسن ، ڤیتامین دی ،ڤیتامین ئی ، ڤیتامین ئه‌ی ، كالسیۆم ، ئۆمێگا٣ ، ئۆمێگا ٦)

8-له‌ نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كات ده‌تپارێزێ وه‌ك(نه‌خۆشی دڵ ، شێرپه‌نجه‌ )

9- به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.

10- ئاره‌زووی جنسی زیاد ده‌كات.

11-كێشی له‌ش له‌ یه‌ك ئاست راده‌گرێ، چه‌وری زیان به‌خش ناهێڵێ ، چه‌وری خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

12- په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێ.

13- شیری دایك زۆر ده‌كات.

14- كرم له‌ناو ده‌بات..

سه‌رچاوه‌/ دكتۆری ئۆنلاین
داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران