فه‌یسبووك و ئنستگرام ئه‌و كه‌سانه‌ بلۆك ده‌كات كه‌ بانگه‌شه‌ بۆ ڕه‌گه‌زپه‌رستی و توندڕه‌وی ده‌كه‌ن

به‌بێ جیاوازی

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ فه‌یسبووك و ئنستگرام بانگه‌شه‌ بۆ ڕه‌گه‌زپه‌رستی و توندڕه‌وی ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه‌ به‌بێ جیاوازی بلۆك ده‌كرێن.

له‌ ڕاگه‌یاندنێكدا كۆمپانیای  فه‌یسبوك ده‌ڵێت: هه‌میشه‌ و به‌بێ جیاوازی ئه‌و كه‌س و ڕێكخراوانه‌مان بلۆككردووه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ بۆ بیروبۆچوونی توندڕه‌و و ڕق و كینه‌ ده‌كه‌ن.

فه‌یسبوك كه‌ خاوه‌نی ئنستگرامیشه‌، ده‌ڵێت ئه‌و كه‌س و ڕێكخراوانه‌ له‌ ئنستگرامیشدا بلۆك ده‌كرێن.

كۆمپانیای فه‌یسبووك له‌ ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ست پێكردووه‌و فه‌یسبوك و ئنستگرامی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی بلۆك كردووه‌.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ/ رزگار

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا