سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ موسڵ گیانی له‌ده‌ستدا

بەهۆی جەنگەوە نەبووە


له‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ شاری موسڵ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی گیانی له‌ده‌ستدا.  

ئەمڕۆ شەممە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لەلایەن ئەمریكاوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ئاشكرای كرد، كە سەربازێكی ئەمریكی لە ڕووداوێكدا لە موسڵ گیانی لەدەستداوە و ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: مردنەكە بەهۆی جەنگەوە نەبووە.

تا ئێستاش ناسنامه‌ی سه‌ربازه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ئاشكرا كراوه‌، كه‌ ناسنامه‌ی ئه‌مریكیه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له‌ عێراقه‌.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر