باسكه‌ى ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌رپاناسیناكۆسی یۆنانی تۆمار كرد

له‌قۆناغى چاره‌گی كۆتایی خولی باسكه‌ى ئه‌وروپا


له‌میانی ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی پاناسیناكۆسی یۆنانی به‌ده‌ست هێنا


له‌ده‌ستپێكی ماوه‌ی یه‌كه‌م یانه‌ی ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو ڕیگربوو له‌به‌رده‌م پاناسیناكۆس و ته‌نیا له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌شت خاڵی تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شاهانه‌ بیستو یه‌ك خاڵی تۆماركرد

 له‌ماوه‌ی دووه‌م پاناسیناكۆس ریزه‌كانی خۆی رێكخسته‌وه‌و توانی به‌ئاستێكی باشترده‌ربكه‌وێت، نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌ئه‌نجامی سی و پێنج خاڵ به‌رامبه‌ر به‌بیستو شه‌ش خاڵ به‌كۆتاهات، له‌ماوه‌ی سێیه‌م و چواره‌م یانه‌ی شاهانه‌ باڵاده‌ستی خۆی سه‌پاندو توانی یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی حه‌فتاو هه‌شت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌شه‌ست و سێی خاڵ بباته‌وه‌

 جێی ئاماژه‌یه‌ یانه‌ی ریال مه‌درید له‌یاری سێیه‌م و چواره‌م له‌ئه‌سینا رووبه‌رووی پاناسیناكۆس ده‌بێته‌وه‌.