باسكه‌ى بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ئه‌نادۆڵ تۆمار كرد

له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا


له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا یانه‌ی بارسه‌لۆنای ئیسپانی سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌سته‌می له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌سه‌ر یانه‌ی ئه‌نادۆڵ به‌ده‌ست هێنا

 له‌دووه‌م رووبه‌روو بونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو تیپ له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی یانه‌ی ئه‌نادۆڵ میوانداری تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ی كرد

 له‌نیوه‌ی یه‌كه‌م یاریزانانی بارسه‌لۆنا كۆنترۆلی جموجۆڵه‌كانی یاریگایان كردبوو توانیان ئه‌و نیوه‌یه‌ به‌ئه‌نجامی سی و هه‌شت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سی و چوار خاڵ ببه‌نه‌وه‌

 له‌نیوه‌ی دووه‌م ئه‌نادۆڵ زۆر هه‌وڵیدا له‌یاریه‌كه‌ پێش كه‌وێت، به‌ڵام یاریزانانی بارسه‌لۆنا به‌هێزه‌وه‌ رووبه‌روویان بونه‌وه‌ تا دواجار یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی حه‌فتاو چوار خاڵ به‌رامبه‌ر به‌حه‌فتاو دوو خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی بارسه‌لۆنا به‌كۆتاهات

به‌مه‌ش یاری سێیه‌م و چواره‌می نێوان هه‌ردوو یانه‌ له‌بیستوچواری مانگ به‌رێوه‌ده‌چێت له‌سه‌ر یاریگای بارسه‌لۆنا.