کەتیبەیەکی سەربە ھێزەکانی لیوا خەلیفە حەفتەر خۆیان رادەستی ھێزەکانی سەربە حکوومەتی نیشتمانی لیبیا کرد

بە چەک و تەقەمەنییەوە


فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی گڕکانی توڕەیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا ئاماژەی به‌وه‌كرد کەتیبەیەکی سەربە ھێزەکانی لیوا خەلیفە حەفتەر بە چەک و تەقەمەنییەیەوە لە باشووری تەرابلوس خۆیان رادەستی ھێزەکانی سەربە حکوومەتی نیشتمانی لیبیا کردووە. له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌تیبه‌یه‌ پێكهاتبوو له‌ بیست و پێنج چه‌كدار و به‌ ده ئۆتۆمبیلی سه‌ربازییه‌وه‌ خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی حكومه‌تی نیشتیمانی لیبیا كردووه.

 هه‌روه‌ها گوتیشیان هێزه‌كانی سه‌ر به‌ لیوا خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر هیچ ڕووونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه.

 ئۆپەراسیۆنی گڕکانی توڕەیی لە لایەن ھێزەکانی سەربە حکومەتی نیشتمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێزەکانی سەربە لیوا خەلیفە حەفتەر دامه‌زرا له‌و كاته‌ی كه ھێزەکانی سەربە لیوا خەلیفە حەفتەر له‌ چواری ئه‌م مانگه‌ ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا دەستپێکرد و لە بەرامبەردا رۆژی یەکشەممە حەوتی نیسان گوتەبێژی ھێزەکانی سەربە حکوومەتی نیشتمانی لیبیا عەقید محەمەد قنونو دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی لەژێرناوی گڕکانی تووڕەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێزەکانی خەلیفە حەفتەر ڕاگه‌یاند.