ئه‌ندامانی پێشووی حكومه‌تی سودان ده‌ستگیركران

وته‌بێژێكی حكومه‌تی سه‌ربازیی ئه‌م وڵاته‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هاوڵاتییانی ناڕازیی سه‌رۆك وه‌زیرانی دڵخوازی خۆیان هه‌ڵبژێرن

حكومتی كاتیی سودان كاربه‌ده‌ستان و ئه‌ندامانی حكومه‌تی پێشووی ئه‌م وڵاته‌ی ده‌ستگیر كردووه‌ و به‌ڵێنیداوه‌ رێگه‌ له‌ خۆپیشاندانی هاوڵاتییانیش نه‌گرێت.

وته‌بێژێكی حكومه‌تی سه‌ربازیی ئه‌م وڵاته‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هاوڵاتییانی ناڕازیی سه‌رۆك وه‌زیرانی دڵخوازی خۆیان هه‌ڵبژێرن و به‌ڵێنیداوه‌ تا رێز له‌و هه‌ڵبژرادنه‌ بگرێت.

ژه‌نه‌ڕاڵ یاسر عه‌تا یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی كاتیی سودان وتوویه‌تیی: ئێمه‌ پشتیوانیی كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م پۆسته‌ و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین كه‌ بڵاوه‌ به‌ ئاپۆڕای خۆپیشانده‌ران نه‌كه‌ین، به‌ڵام هیچ كرده‌وه‌یه‌كی چه‌كداریی قبوڵ ناكه‌ین.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌