كوژرانى 7 منداڵ ڕاگه‌یاندرا

له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ى گولـله‌ هاوه‌نێك


لە ئه‌نجامی تەقینەوەی گولـه‌یەکی ھاوەن لە پارێزگای لەغمان رۆژھەڵاتی ئەفغانستان حەوت منداڵ کوژران. 

گوتەبێژی پارێزگای لەغمان، ئەسەدوڵڵا دەوڵەتزای لە لێدوانێکیدا بۆ راگەیاندنەکان رایگەیاند: کە لەئه‌نجامی تەقینەوەی گوللـەیەکی ھاوەن لە شاری مەھتەرلامی سەر بە ناوەندی پارێزگای لەغمان حەوت منداڵ کوژران، هه‌روه‌ها دەولەتزای ئاماژەی بەوەشدا کە ھەشت کەس بەھۆی تەقینەوەکە برینداربوون و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون. 

هاوكات ڕاشگه‌یه‌ندرا ئەو گوللـە ھاوەنە لە لایەن بزووتنەوی تالیبانەوە بەمەبەستی بە ئامانجگرتنی ھێزەکانی ئەمنی ئاراستەی ناوچەکە کراوە بەڵام نەتەقیوەتەوە.