چالاكانی سوودان: 16 كه‌س به‌ده‌ستی لایه‌نگرانی عومه‌ر به‌شیر كوژراون

سه‌ربازێكی سوپا له‌ناویاندا بووه‌

چالاكانی سوودانیی رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا كه‌ حكومه‌تی عومه‌ر به‌شیر رووخاوه‌ و سوپا ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته‌ ده‌ست، 16 هاوڵاتیی به‌ده‌ستی لایه‌نگرانی عومه‌ر به‌شیر كوژراون.

كۆمیته‌ی پزیشكانی سوودان كه‌ له‌ پێشڕه‌وانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هاوڵاتییان بووه‌ له‌ راپه‌ڕینه‌كه‌ی دژی عومه‌ر به‌شیر، رایگه‌یاندووه‌ 13 هاوڵاتیی به‌ ته‌قه‌ كوژراون.

به‌وته‌ی كۆمیته‌كه‌ 3 كه‌سی دیكه‌ش كه‌ سه‌ربازێكی سوپا له‌ناویاندا بووه‌ رۆژی هه‌ینی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ به‌وته‌ی كۆمیته‌كه‌ به‌ده‌ستی لایه‌نگرانی عومه‌ر به‌شیر كوژراون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا