جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د حه‌مدان: عومه‌ر به‌شیر له‌ نێو ماڵ زیندانی كراوه‌

له‌ شاری خه‌رتوومی پایته‌خت

فه‌رمانده‌ی ھێزه‌كانی پشتیوانی خێرای سوپای سوودان، جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د حه‌مدان داقلو رایگه‌یاند كه‌ سه‌ركۆماری لابراوی سوودان، عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر له‌ شاری خه‌رتوومی پایته‌خت له‌ نێو ماڵ زیندانی كراوه‌.

داقلو له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵێكی ناوخۆیی سوودان گوتی:" عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر سوودانی جێنه‌ھێشتووه‌، له‌ ماڵ زیندانی كراوه‌".

داقلو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی عومه‌ر به‌شیر بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له‌ دژی خۆپیشانده‌ران وایكرد سوپا سه‌ركۆمار له‌سه‌ر كار لاببات.

جه‌نه‌ڕاڵ داقلو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ به‌شیر نیازی ئه‌وه‌ی نه‌بووه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی جێبھێڵێت.

داقلو باسی له‌و گۆڕانكارییه‌ كرد كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری سه‌ربازیی كراوه‌ و رایگه‌یاند كه‌ وه‌زیری به‌رگری، عه‌وز بن عۆف له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ران نه‌ویستراوه‌، به‌ڵام گه‌ل و سوپای سوودان پێشوازیان له‌ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لبورھان كردووه‌.