به‌وێنه‌.. ھه‌وڵێكی به‌قاچاغ ھێنانی ده‌مانچه‌ پووچه‌ڵكرایه‌وه‌

له‌ ده‌روازه‌ی ئوم قه‌سر له‌ پارێزگای به‌سره‌

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سوپای عێراق رایگه‌یاند، ھه‌وڵێكی به‌قاچاخھێنانی ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌مانچه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ناو عێراق له‌ ده‌روازه‌ی ئوم قه‌سر له‌ پارێزگای به‌سره‌ له‌ لایه‌ن ھێزێكی سه‌ربه‌ پۆلیسی گومركه‌وه‌، پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای عێراق، ملازم محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف نایف بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ھه‌زار ده‌مانچه‌ی جۆری فۆرت ١٩ نۆ میلم دروستكراوی ئۆكراینا كه‌ له‌ناو كۆنتێنه‌رێكدا له‌ كه‌شتییه‌كدا شاردرابوونه‌وه‌ له‌ ده‌روازه‌ی ئوم قه‌سر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌".

44

محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف نایف باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ھه‌وڵده‌درا، ئه‌و ده‌مانچانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ رێگه‌ی قاچاخه‌وه‌ بھێندرێنه‌ ناو عێراق، به‌ڵام له‌ لایه‌ن ھێزێكی سه‌ربه‌ پۆلیسی گومرك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.