ئەمریكا دەیەوێت سزای دیكە بەسەر ئێراندا بەسەپێنێت

ساڵێك بەسەر بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا


لەگەڵ نزیكبوونەوە لە تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر كشانەوەی لە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەی نێوان ئێران‌ و وڵاتانی پێنج كۆ یەك، ئەمریكا دەیەوێت سزای دیكە بەسەر ئێراندا بەسەپێنێت.

ئاژانسەكانی هەواڵ لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئیدارەی ئەمریكاوە بڵاویان كردەوە، واشنتۆن سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا تاوتوێ دەكات، بەڵام هیچ وردەكارییەكی لەبارەی جۆری سزاكان ئاشكرا نەكردووە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمریكا، ئیدارەی ئەمریكا دەیەوێت لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەتنامە ئەتۆمیەكەی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك، ئەو سزایانە بەسەر ئێراندا بسەپێنێت.