به‌هۆی زۆری خواست، نرخی به‌نزین به‌رزبووه‌وه‌

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ یاده‌كانی ئادار و نه‌ورۆز

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ یاده‌كانی ئادار و نه‌ورۆز خواست له‌سه‌ر به‌نزین زۆر بووه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ نرخی به‌نزین به‌ به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رز بێته‌وه‌، به‌جۆرێك نرخی لیترێك به‌نزینی نۆڕماڵ كه‌ زۆرترین خواستی له‌سه‌ره‌ له‌ 575 دیناره‌وه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 620 دینار. 

ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری پاشكه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ڵگرت و مووچه‌ی مانگی 12ی به‌بێ پاشكه‌وت دابه‌شكرد.