له نه‌ورۆزدا میلله‌تى كورد زیندوویی خۆى دووپاتده‌كاته‌وه
نه‌ورۆز ئه‌و ڕۆژه نوێیه‌یه كه له به‌هاردا یاد ده‌كرێته‌وه‌و له‌كاتى نه‌مانی سه‌ختیی زستان و سه‌رتای قۆناغێكی نوێبوونه‌وه و پیت و گه‌شه‌كردنی هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. هه‌روه‌ها ته‌واوی سروشت ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت بۆ هاتنی به‌هار، چه‌ندین میلله‌تانی سه‌رزه‌وی ئاهه‌نگی یه‌كه‌م ڕۆژی نه‌ورۆز ده‌گێڕن، جه‌ژنێك بۆ نوێبوونه‌وه، جه‌ژنێك بۆ به‌هار، جه‌ژنێك بۆ سه‌رتای ڕۆژێكی نوێ، به‌وه‌ش نه‌ورۆز ده‌بێته جه‌ژنێكی گشتگیر بۆ چه‌ندین گه‌ل و نه‌ته‌وه سته‌ملێكراوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا، بۆیه وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئازادى مرۆڤایه‌تی ده‌ناسرێته‌وه.
نه‌ورۆز له ته‌واوى كوردستان دا ڕۆژێكی به‌رچاوه و چه‌ژنێكه بۆ لابردنی سته‌م و گهواهیدهرێكه بۆ مێژوویه‌كی پڕ له پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی، كه له هه‌موو شه‌قام و سوچێك، نه‌ورۆز له كوردستان دا وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك ڕاده‌وستێت بۆ ئه‌و یه‌كبوون و برایهتیهى كه له دێر زهمانهوهى گه‌لى كوردستان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، كه خه‌ڵكی به هه‌موو ڕه‌گه‌ز و ڕه‌نگه‌كانیانه‌وه ده‌رده‌چن بۆ سه‌یران و ئه‌م رۆژه به‌رزو پیرۆز راده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چیا سه‌وزانه به ڕه‌نگه‌كانیان ڕه‌نگاوڕه‌نگ بكه‌ن .
به كۆتایى هاتنى سه‌رما و سۆڵه‌ى زستان و هاتنه‌وه‌ى وه‌رزى به‌هار و شین بوونه‌وه‌ى كه‌ژ و كێ‌و و ده‌شت، گه‌لى كورد له‌هه‌ر شوێنێكى گۆى زه‌وى بێت، ده‌ست ده‌كات به ئاهه‌نگ گێڕان و هه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئاگر، كه ئه‌م بۆنه‌یه بۆ كورد بایه‌خى تایبه‌تى خۆى هه‌یه.
له سه‌ر چۆنیه‌تیى سه‌رهه‌ڵدان و مێژووى نه‌ورۆز، زانیارى و به‌ڵگه‌ى متمانه‌پێكراو زۆر كه‌من و به تایبه‌تى له سه‌ر مێژووى سه‌ره‌تاى ئه‌م جه‌ژنه، بیر و بۆچوونى جیاواز و دوور له یه‌ك هه‌یه، كۆمه‌لێك له مێژوونووسان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه گۆڕانكارى كه‌شوهه‌وا و گۆڕینى وه‌رز له ناو مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌كانى چاخه سه‌ره‌تاییه‌كان یان به‌ر له مێژووى نه‌ته‌وه‌كان له كوردستان و ده‌وروبه‌رى كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستبوونی ئه‌م جه‌ژنه هه‌بووه، زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه خه‌ڵكی ناوچه‌كانی زنجیره چیای زاگرۆس یه‌كه‌م كۆمه‌ڵگه بوون ، كه نه‌ورۆزیان وه‌ك جه‌ژن ساز كردووه.
نه‌ورۆز بریتییه له كۆمه‌ڵێك دابوونه‌ریتى كۆن و جیاواز كه له لایه‌ن گه‌لانى كۆنى ئاریایى له ناوچه‌ى فهلاتى ئێران و زه‌نجیره چیاكانى زاگرۆس به جیاواز یادی كراوه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه، له شانامه‌ى فرده‌وسى، نه‌ورۆز ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌فسانه‌یه‌ك، به سه‌ركه‌وتنى كاوه به سه‌ر زوحاك، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته ده‌كرێ دوور له ڕاستى بێت، چونكه له‌م ئه‌فسانه‌یه دا زوحاك یان "ئاستیاگ" كه كۆتا پاشاى ماده‌كانه به پاشایه‌كى خوێنمژ ناوده‌برێ ، كه دوو مار له سه‌ر شانیه‌تى و هه‌موو رۆژێك ده‌بێ مێشكى دوو گه‌نجى ده‌رخواردى ماره‌كان بدابایه، بۆیه كاوه‌ى ئاسنگه‌ر لێی دێته ده‌ست و شۆڕشێك له دژى به‌رپا ده‌كات و ته‌ختى لێ وه‌رده‌گرێت.
دكتور مه‌ولود ئیبراهیم حه‌سه‌ن پسپۆری زمانی كوردی و لێكۆڵه‌ر له ئه‌فسانه‌ی كوردی له به‌شی زمانی كوردی كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌م باره‌وه ده‌لێت" جه‌ژنى نه‌ورۆز هه‌مان جه‌ژنى "تهمووز و عه‌شتار"ه كه سۆمهریییهكان پێش ئه‌وه‌ى له ئه‌شكه‌وته‌كانى كوردستان بێنه خواره‌وه و به‌ره‌و خوارووى وڵاتى عێراقى ئێستا بڕۆن، ئه‌و جه‌ژنه‌یان ساز كردووه، هه‌ندێ كه‌سایه‌تى و سه‌رچاوه ڕایان وایه كه نه‌ورۆز زۆر له كاوه و زووحاك كۆنتره، ته‌نیا ئه‌وه‌نده كه شۆڕشى كاوه له نه‌ورۆز =دا سازكراوه و هه‌ر دوو یاده‌كه‌یان پێكه‌وه گرێداوه.
كه‌سانێك هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ورۆز بۆ سه‌رده‌مى په‌یامبه‌ر ئیبراهیم ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له راستیدا نه‌ورۆز له سه‌رده‌مى ئیبراهیمیش كۆنتره، كاتێك كه ئیبراهیمى كوڕى ئازه‌ر له دێی "به‌رزه" نزیك كێوى "قاسیون" له هه‌رێمى شارى "حه‌ران" له ناوچه‌ى میتانى له وڵاتى كوردستان له دایك بووه و دواتر كۆچى كردووه بۆ فه‌ڵه‌ستین و له‌وێش بۆ دوورگه‌ى عه‌ره‌بى بۆ شكاندنى بته‌كان رۆێشتووه، نه‌ورۆز و سه‌ره‌تاى به‌هار بووه، سه‌رچاوه‌كان هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، چونكه له‌و رۆژه‌دا شار به ته‌واوى چۆل ده‌بێت و هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند پێكه‌وه ده‌چنه‌وه ده‌ره‌وه‌ى شار بۆ گه‌شت و سه‌یران، بۆیه له‌و ده‌رفه‌ته ئیبراهیم ده‌ست ده‌كات به شكاندنى بته‌كان.
هه‌ندێ كه‌س له‌و بڕوایه‌دان مێژووى نه‌ورۆز بۆ سه‌رده‌مى "نووح"ى په‌یامبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، واتا دابه‌زینى نووح و كه‌شتییه‌كه‌ى بۆ سه‌ر چیاى گودى "جوودى" له چیاكانى ئارارات له ناوچه‌ى ئامه‌د، واتا به‌م نیشتنه‌وه‌یه ڕۆژێكى نوێ له شوێنێكى كه‌شوهه‌وا سازگار ده‌ست پێ ده‌كات، كه ئه‌مه به نه‌ورۆز واتا ڕۆژێكى نوێ ناو ده‌برێت.
له ئا‌ڤێستا له فهرگهردى دووه‌م "ویدیودات" باسى ژیانى "ییم"یان جه‌مشید ده‌كات و تێیدا هاتووه، جه‌مشید هه‌موو سالێك یادى جه‌ژنێكى كردووه به‌ناوى نه‌ورۆز، كه ئه‌م بۆچوونه‌یش له شانامه‌ى فرده‌وسى باس كراوه، به‌ڵام "ویدیودات" له به‌شه‌كانى كۆتایى ئاڤێستایه ، كه به پێ به‌ڵگه‌نامه میژوویییهكان و لێكۆڵینه‌وه مێژوویییه‌كان ئه‌م به‌شه له سه‌رده‌مى ساسانییه‌كان نووسراوه و بۆ ئا‌ڤێستا زیادكراوه.
سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و گه‌لانه‌ى كه پێش هه‌زاران ساڵ له قه‌وقازه‌وه سه‌راوژێربوون، هه‌ریه‌كه و بۆ لایه‌كدا ڕۆیشتوون، خه‌ریكى ئاژه‌ڵدارى بوون و به پێست و گۆشتى مه‌ڕ ده‌ژیان، بۆیه هه‌میشه به دواى له‌وه‌ڕگاى باش گه‌ڕاون، بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ڕى باش به‌خێو بكه‌ن، پێشینیان ده‌ڵێن به‌رخ پاش سه‌د رۆژ ڕووحى دێته به‌ر و مه‌ترسى بهرخستنى كه‌م ده‌بیت، جه‌ژنى سه‌ده كه ئیستا له زۆر شوێنى كوردستان ده‌یكه‌ن پێوه‌ندى له‌گه‌ل ئه‌م باسه هه‌یه، له شه‌وى یه‌كه‌مى به‌هاردا زه‌نگى مه‌ڕ دێت و جه‌ژنى هه‌ره گه‌وره‌ى مه‌ڕداره، هه‌روه‌ها به‌رخ تێر شیر ده‌بێت و پاش سیانزه رۆژ ده‌بێ له كۆز ده‌ر بكرێ و به زاوهماك بۆ له‌وه‌ڕ ببرێت، ئه‌ویش سێزده بهدهرهكهیه.
به شێوه‌یه‌كى گشتى خه‌ڵكى نه‌ته‌وه‌كانى هیندو ئێرانى له رێگه‌ى ئاژه‌ڵدارى و په‌روه‌رده‌كردنى ئه‌سپ ده‌ژیان، ژیانى ئه‌وان له‌سه‌ر پایه و بنه‌ماى كۆچه‌رى بووه، واتا له شوێنێكى تایبه‌ت دا جێگیر نه‌بوون، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكى ناو پێده‌شته‌كانی زه‌نجیره چیاى زاگرۆس وه‌ك ئیلامییه‌كان، كاسییه‌كان، گوتییه‌كان، ئورارتییهكان و میتانییه‌كان، پاشان به‌ستراون به كشتوكاڵ و كۆچڕه‌ویان نه‌كردووه ونیشته‌جێبوون، كاتى ئه‌نجام دانى كارى كشتوكاڵیش پێویستى به كه‌شوهه‌واى تایبه‌ت و گونجاوه هه‌ر وه‌ك ده‌بینن ساڵنامه‌كانى ئه‌ستێره‌ناسى له سه‌ر بنه‌ماى به‌رهه‌مى وه‌رزه‌كان داڕێژراوه.
كه‌وناراییه‌كان پێیان وا بووه، كه له مانگى نه‌ورۆز دا گیانه پاكهكان سه‌ردانى كه‌س و كاره‌كانیان له سه‌ر زه‌وى ده‌كه‌نه‌وه و ئاگر هه‌ڵده‌كه‌ن و خوانى حه‌وت سێنی داده‌نێن و به ده‌وریدا داده‌نیشن، بۆیه چه‌ند رۆژێك پێش هاتنى نه‌ورۆز، خه‌ڵك ده‌ست ده‌كه‌ن به خاوێن كردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانیان و به جلى نوێ و ئاگر هه‌ڵكردنه‌وه ده‌چنه پێشوازى نه‌ورۆز، له ناوچه‌ى هه‌ورامان دا كه‌سێك به‌ناوى "بابانهورۆز" یان "میر نه‌ورۆز" بوونى هه‌بووه و قه‌یسى و گوێز و مێوژى دابه‌ش كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك ، كه ئه‌م كاره نه‌ورۆزانه‌ى پێ ده‌ڵێن، به گشتى ناتوانین مێژوویه‌كى راسته‌قینه و گه‌لێكى تایبه‌ت كه خاوه‌نداریه‌تى نه‌ورۆز بكات، دیارى بكه‌ین، به‌ڵام زێده‌تر له هه‌زاران ساڵه كورد هه‌موو سالێك به هاتنى وه‌رزى به‌هار و كردنه‌وه‌ى ئاگر ئاهه‌نگ ده‌گێرن و سال نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
تا ئێسته‌یش لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر نه‌ورۆز و سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی به ته‌واوی ڕوون نییه، ئه‌م بۆچوونانه مشتێكن له خه‌روارێك، بۆیه مه‌رج نییه 100% ڕاست بن، چونكه ئه‌و بابه‌تانه‌ی تا ئێسته یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌رده‌وام جێگه‌ی گفتوگۆن و بۆچوونی جیا جیایان له‌سه‌ره.
شتێك هه‌یه پێیده‌ڵێین "مێژوو"، شتێكی دیكه‌یش "ئه‌فسانه"، ئه‌م دووانه، هه‌ردووكیان به‌رهه‌می عه‌قڵی مرۆڤن . گوتراوه (ئه‌فسانه وه‌ك مێژووه)، (مێژوو جگه له ئه‌فسانه شتێكی دیكه نییه)، (ئه‌فسانه مێژووه‌و مێژووش نییه، هه‌ردووكیانه) و زۆری دیكه‌یش ....
ئه‌گه‌ر به‌پێی تولستۆی، مێژوو (كۆی ژیانی مرۆڤایه‌تی بێت)، ئه‌وا گومانی تێدا نابێ كه ئه‌فسانه‌یش وه‌ك به‌شێك له به‌رهه‌می عه‌قڵی مرۆڤایه‌تی ده‌بێته به‌شێك له‌م مێژووه گشتییه.
راسته سه‌ره‌تای دیاریكردنی ئه‌فسانه كارێكی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ده‌زانین كه (مێژوو و ئه‌فسانه) هه‌م جیاوازن و هه‌م په‌یوه‌ندیشیان هه‌یه. به بڕوای هه‌ندێ شاره‌زایان له هیچ یه‌كێك له قۆناغه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی، به ئێستایشه‌وه، ئه‌فسانه و دیدی ئه‌فسانه‌یی، له هۆشیاری و خه‌یاڵی مرۆڤه‌كان ته‌واو دوورنه‌كه‌وتۆته‌وه . زۆرجار به خه‌یاڵێكی ئه‌فسانه‌یی خه‌ریكی نوسینه‌وه‌ی مێژووین، مێژووی گشتی یان تایبه‌تی، ته‌نانه‌ت له ناوه‌نده‌كانی زانكۆییدا، ده‌یان نامه و تێزی ماسته‌ر و دكتۆرا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م خه‌یاڵه ئه‌فسانه‌ییه نوسراونه‌ته‌وه .
داستانی كاوه و نه‌ورۆز، مێژوو بێت یان ئه‌فسانه، هیچ له‌م راستییه ناگۆڕێت، كه ئه‌م بۆنه‌یه به‌شێكه له مێژوو و كۆنه‌ستی ئینسانی ئێمه، بۆته به‌شێك له پێكهاتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆژی ئینسانی كورد. له ئاستی گشتیدا، هه‌مووان نه‌ورۆز به رۆژی خۆمان و سیمبولی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سته‌مكاری و به‌رگری له دادپه‌روه‌ری ده‌زانین، هه‌مووان له‌م یاده‌دا، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین كه به‌رگی كوردی ده‌پۆشین، له ماڵه‌كانمان ده‌چینه ده‌ره‌وه، سه‌یران ده‌كه‌ین، كۆده‌بینه‌وه و جه‌ژنه پیرۆزه له یه‌كتر ده‌كه‌ین.
ئه‌م داستانی نه‌ورۆزه، چه‌ندیش ئه‌فسانه‌یی بێت، چه‌ندیش به ته‌نیا تایبه‌ت به ئێمه وه‌ك كورد نه‌بێت، هێشتا ناتوانین ئه‌م راستییه بشارینه‌وه، كه هیچ مێژوویه‌كی حه‌قیقی، هیچ رووداوێكی واقیعی نێو مێژووی ئێمه، هێزی ئه‌وه‌ی نه‌بووه بتوانێ به ئه‌ندازه‌ی نه‌ورۆز، هه‌ستكردن به بۆنه و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌لا دروستبكات.
هه‌موو کاره‌ساته‌کانى جیهان خه‌ڵکانێک هه‌ر کۆترى ئاشتى و ئاشتى خوازى و جوانى که‌لتووره‌که‌یان هه‌ڵده‌ده‌ن .. له‌و ڕۆژانه‌دا ئاهه‌نگ و ڤیستیڤاڵى ڕه‌نگ ده‌گێڕدرێ و خه‌ڵکى کوردستان له‌هه‌موو ساڵێکدا له 21ى ئاداردا مانایه‌کى گه‌وره ده‌به‌خشنه جیهان و ووڵاتانى ناوچه‌که‌ش به‌وه‌ى که هه‌ن و ماون سه‌ره‌ڕاى کوشتن و تاڵان کردن و جینیوساید کردنى گه‌لان به‌هه‌ر پاساو و مانایه‌ک بێت وه له‌ژێر هه‌ر دروشمێکدا بێت .
له پاکستان و هیندستان ئاهه‌نگى ڕه‌نگ ده‌گێڕدرێت و له ئێران و عێراق و تورکیا و سوریا ئاهه‌نگى نه‌ورۆز پیرۆز ده‌کرێت، وه له‌ئه‌وروپا ده‌ستپێکى به‌هاره و له سۆمالیش پیرۆزى ئه‌و رۆژه هه‌یه ، به‌پێى ووته‌و ئاهه‌نگه‌کانى ڕه‌وه‌ندى خه‌ڵکى ئه‌و ناوچانه که ساڵانێکى درێژه له ئه‌وروپا ئاهه‌نگه‌کانیان ده‌گێڕن، به‌ڵام مانه‌وه‌ى گه‌لى کورد به سه‌ربڵندى بهنهورۆزو ئاگرکردنه‌وه هه‌یبه‌تى ئه‌و دهسهلاتانهى بچووک کردۆته‌وه، واته زیندوو بونه‌وه و مه‌قاوه‌مه‌ت درۆشمى گه‌لى كورد بووه.
گه‌لى ئه‌رمه‌نیه‌کان که جینیوساید کران و نان بڕکران هه‌ر ئومێدیان به‌رده‌وام بوو له ژیان، کوردیش له‌هه‌ر جێگایه‌ک بێت له‌گه‌ڵ شین و دڵ ته‌نگى ماڵى خۆیدا ئه‌و ئاگره ده‌کاته‌وه که ماناى ژیان به‌رده‌وامى هه‌یه بۆ میلله‌تى کورد که زیندوێتى خۆدى میلله‌تى كورد ده‌سه‌ڵمێنێت .
گه‌لی کورد ڕۆژی نه‌ورۆز به جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی خۆی داده‌نێت و سرودی تایبه‌ت به خۆیی هه‌یه و به‌رده‌وام به شێوازی بێ پێشینه له هه‌موو ساڵێکدا ئه‌م یاده ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ ئاگرکردنه‌وه‌دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که نه‌ورۆز به یه‌که‌م ڕۆژی ساڵی نوێی کوردی داده‌نرێت ، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه که نه‌ته‌وه و گه‌لانی تریش له‌و ناوچه‌یه‌ی جیهاندا جه‌ژنی نه‌ورۆز نه‌که‌ن و وه‌ک بۆنه‌یه‌کی نیشتیمانی یان نه‌ته‌وه‌یی خۆیان سه‌یری نه‌که‌ن.
نه‌ورۆز وه‌ک زۆرێک له سه‌رچاوه مێژووییه‌کان ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن له ئاڤێستای زه‌رده‌شتدا هاتووه و به مانای ڕۆژێکی گه‌ش و باڵا و پیرۆزیش سه‌یر ده‌کرێت.
له ساڵی 1999 دا ڕێکخراوی یۆنسکۆ ڕۆژی نه‌ورۆزی له لیستی فه‌رهه‌نگی و کولتوری خۆیدا دانا و مۆرکێکی مرۆیی و جیهانی پێ به‌خشی و دواتریش نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی 21ی مانگی 3ی کرده ڕۆژێکی جیهانی.
گه‌لان و نه‌ته‌وه‌کانی تریش جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌گێڕن له‌وانه فارسه‌کان، تاجیکی و تورکومانه‌کان له تورکه‌مه‌نستان وپاکستانیهکان و ئازه‌ریه‌کان و قرغیزیهکانیش.
ئاریاییه‌کان له سه‌رده‌می کۆندا دوو وه‌رزی سه‌رما و گه‌رمایان هه‌بووه، له‌هه‌ر کام له‌م وه‌رزانه‌دا جێژنیان گرتووه که هه‌رکامیان به سه‌ره‌تای ساڵی نوێ داناوه، یه‌که‌میان ناو ناوه نه‌ورۆز دووه‌میشیان ناو ناوه مێهره‌گان.
به‌پێی هه‌ندێک له سه‌رچاوه مێژوویه‌کان، زه‌رده‌شتیه‌کان ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌یان کردووته پشووی خۆیان و تا ئێستاش له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا به شێوه‌ی جۆراوجۆر سه‌روسه‌ودا له‌گه‌ڵ چوارشه‌ممه‌دا ده‌کرێت.
گه‌لێک له سه‌رچاوه مێژوویه‌کانیش ئاماژه‌یان به کردنه‌وه‌ی ئاگر کردووه له چوارشه‌ممه سوره‌دا ، به‌ڵام هێشتا نه‌زانراوه له که‌یه‌وه ده‌ستی پێکردووه.
یه‌کێک له پرسیاره هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کان ئه‌وه‌یه، بۆچى تا ئێستا جه‌ژنی نه‌ورۆز به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه و جه‌ژنێکی زیندووه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌موو جه‌ژنانه‌ی تر که هه‌بوون وه‌ک جه‌ژنه‌کانی میهره‌گان، تیره‌گان، سه‌ده و هتد، که زانیاری له‌سه‌ریان یان زۆر که‌مه یان هه‌ر نییه.