باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشیی له‌ خانه‌واده‌یی هونه‌رمه‌ند مامۆستا سه‌ردار دارا ئه‌حمه‌د ده‌كات

ئه‌ندامێكی دڵسۆزی دامه‌زرێنه‌ری گرووپی موسیقای شۆڕشی ئه‌یلوول بوو

به‌ناوی خودای مه‌زن و دڵۆڤان

خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند مامۆستا سه‌ردار دارا ئه‌حمه‌د

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌وڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی موزیكزان مامۆستا(سه‌ردار دارا ئه‌حمه‌د) ناسراو به‌(باب سه‌ردار)مان پێگه‌یشت.

مامۆستا سه‌ردار یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یه‌ وێڕای كاری مۆزیك له‌ پێگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ندان رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه‌ و ئه‌ندامێكی دڵسۆزی دامه‌زرێنه‌ری گرووپی موسیقای شۆڕشی ئه‌یلوول بوو.كۆچی دوایی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ خه‌ساره‌تێكه‌ له‌ هونه‌ری كوردی.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ هاوبه‌شی خه‌ممان به‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ و خزم و دۆستانتان و هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كه‌ین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

انالله‌ وانا الیه‌ راجعون

باره‌گای بارزانی