سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق گیانی لە دەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای دهۆک گیانی لە دەست داوه‌

سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عێراق، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای دهۆک گیانی لە دەست دا.

دەستەی دەسپاکی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، قازی عزەت تۆفیق، سەرۆکی دەستە نەزاهەی عێراق بە رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای دهۆک گیانی لە دەستدا.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، دوای ڕووداوەکە کە درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕوویداوە، سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عێراق گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای دهۆک و دواتر گیانی لە دەستداوە.