له‌ شه‌ڕی نێوان دوو عه‌شیره‌ت چه‌كی قورس و مام ناوه‌ند به‌كار هات

له‌ ناوچه‌ی گه‌رمه‌ له‌ باكووری پارێزگای به‌سره‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێكدادانێكی عه‌شائیری له‌ باكووری پارێزگای به‌سره‌ روویداوه‌و كوژراو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ به‌غداد توده‌ی راگه‌یاندووه‌ ، پێكدادانه‌ له‌ نێوان عه‌شیره‌ت له‌ ناوچه‌ی گه‌رمه‌ له‌ باكووری پارێزگای به‌سره‌ روویداوه‌و چه‌كی مام ناوه‌ند و قورسی تێدا به‌كارهاتووه‌.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ پێكدادانه‌كه‌ زیاتر له‌ دوو كاتژمێری خایاندووه‌ و كوژراوو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌دا به‌ده‌یان خانووی هاووڵاتیان و وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی ناوچه‌كه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌و له‌كاتی پێكدادانه‌كه‌شدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌وڵیان داوه‌ كۆتایی به‌ شه‌ڕه‌كه‌ بهێنن .

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار