سه‌رۆك بارزانى ساڵیادی پەخشی كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی پیرۆز ده‌كات

پێویستییه‌كى زۆر گرنگ بوو بۆ موخاته‌به‌كردنى راى گشتى عه‌ره‌بى

به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى ساڵێك به‌سه‌ر پەخشی كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی، سه‌رۆك مسعود بارزانى په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانى كه‌ناڵه‌كه‌ كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى :

به‌ناوى خوداى گه‌وره‌و میهره‌بان

به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانى كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی

له‌ ساڵیادی یه‌كه‌مى پەخشی كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی، پیرۆزبایى خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و هیواى به‌رده‌وامى و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

په‌خشى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی پێویستییه‌كى زۆر گرنگ بوو بۆ موخاته‌به‌كردنى راى گشتى عه‌ره‌بى له‌ عێراق ووڵاتانى عه‌ره‌بى و، دۆزینه‌وه‌ى كه‌ناڵه‌كانى دیالۆگ و پێكه‌وه‌ ژیان له‌ نێوان گه‌لان و، خزمه‌تكردنى ئاشتى و ئارامى و به‌ره‌و پێشچوون و، گواستنه‌وه‌ى وێنه‌ى راسته‌قینه‌ى ئه‌و گه‌شەكردنه‌ى كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ خۆیه‌وه‌ بینیویه‌تى له‌ هه‌موو بواره‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و ئاوه‌دانكرنه‌وه‌و سیاسى و، چه‌سپاندنى كلتورى لێبورده‌یى و قبوڵكردنى ئه‌وانى دیكه‌.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌، هیواى به‌رده‌وامى وبه‌ره‌و پێشچوونتان بۆ ده‌خوازم و ئومێده‌وارم بتوانن هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردن له‌ بواره‌كانى راگه‌یاندن به‌شداربن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى كلتورى برایه‌تى و لێبورده‌یى ودژایه‌تیكردنى توندو تیژى، كه به‌شێكن له‌ ئامانجه‌كانى گه‌لى كوردستانى چاو له‌ سه‌رفرازى وئازادییه‌.


مسعود بارزانی

11/ ئادار/2019