نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: زیاتر له‌ 100 میلۆن تۆن پلاستیك رۆیشتووه‌ته‌ ناو ئاوی زه‌ریاكانه‌وه‌

ئه‌م رێكخراوه‌ پێشبینیی ده‌كات كه‌ تا ساڵی 2050 رێژه‌ی پلاستیك له‌ ئاوی زه‌ریاكاندا له‌ رێژه‌ی ماسییه‌كان زیاتر ببێت

به‌رپرسان و دانووستانكارانی وڵاته‌ جۆراوجۆره‌كانی جیهان ئه‌مڕۆ له‌ كۆنفڕانسێكدا له‌ وڵاتی كینیای كیشوه‌ری ئه‌فریقیا كۆده‌بنه‌وه‌ تا سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی پیسبوونی زه‌ریاكان له‌ رێگه‌ی پلاستیك، گفتوگۆ بكه‌ن.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌راوردی كردووه‌ كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 100 ملیۆن تۆن پلاستیك رژاوه‌ته‌ ناو ئاوی زه‌ریاكانی جیهان و هه‌موو ساڵێكیش 10 ملیۆن تۆن به‌ رێژه‌ی ئه‌و پلاستیكه‌وه‌ زیاد ده‌بێت.

ئه‌م رێكخراوه‌ پێشبینیی ده‌كات كه‌ تا ساڵی 2050 رێژه‌ی پلاستیك له‌ ئاوی زه‌ریاكاندا له‌ رێژه‌ی ماسییه‌كان زیاتر ببێت.

چاودێران و توێژه‌ره‌وانیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ كرده‌یی هیچ یاسا و رێسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی نییه‌ كه‌ به‌ره‌نگاری ئه‌م دیارده‌ مه‌ترسیداره‌ ببێته‌وه‌، به‌ڵام كۆنفڕانسه‌كانی تایبه‌ت به‌ پاراستنی ژینگه‌ له‌ نێوان وڵاتانی جیهان ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئومێد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ زیاتر بكات.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا