به‌كارهێنانی هێدفۆن له‌كاتی خه‌ودا ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی توانای بیستن

بۆیه‌ش مه‌ترسیداره‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌سه‌كه‌ خه‌وی لێكه‌وێت و بیری بچێت هێدفۆنه‌كه‌ له‌ گوێچكه‌ی جیا بكاته‌وه‌

به‌ڕای زانایانی بواری ته‌ندرووستیی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی خه‌ودا هێدفۆن ده‌كه‌نه‌ گوێیان به‌ره‌وڕووی مه‌ترسیی له‌ده‌ستدانی توانای بیستن ده‌بن و نمونه‌ بۆ ئه‌م هۆشدارییه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌دا هاوڵاتییه‌كی وڵاتی تایوان به‌ هۆی ئه‌مكاره‌وه‌ توانای بیستنی یه‌كێك له‌ گوێیه‌كانی له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ڵبه‌ت ئه‌و كوڕه‌ گه‌نجه‌ تایوانییه‌ به‌ هه‌وڵی پزیشكان دوای پێنج رۆژ سه‌لامه‌تی خۆی به‌ده‌ستهێنایه‌وه‌، به‌ڵام پزیشكان هۆشداریی ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ هه‌موو كه‌س ئه‌و شانسه‌ی نه‌بێت دوای كه‌ڕبوون سه‌لامه‌ت و توانای بیستنی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆیه‌ به‌رگریی باشتره‌ له‌ چاره‌سه‌ر.

پزیشكانی بواری گوێ و قوڕگ لووت هۆشداریی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ به‌كارهێنانی هێدفۆن له‌كاتی خه‌وتندا بۆیه‌ مه‌ترسیداره‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌سه‌كه‌ خه‌وی لێكه‌وێت و بیری بچێت هێدفۆنه‌كه‌ له‌ گوێچكه‌ی جیا بكاته‌وه‌ و به‌رده‌وامبوونی چه‌ندین كاتژمێریش گۆرانیی یان هه‌رجۆره‌ میوزیكێك ده‌بێته‌ هۆی ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی توانای بیستن.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ عه‌ره‌بییه‌