له‌ كلاسیكۆدا تیپى باسكه‌ى یانه‌ى بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر باسكه‌ی ریال مه‌درید تۆمار كرد

له‌خولی باسكه‌ى ئه‌وروپادا


له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی 24 ى خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا و له‌یاری كلاسیكۆ هه‌ردوو یانه‌ی بارسه‌لۆنا و رالو مه‌درید رووبه‌رووی یه‌ك بونه‌وه‌

 یاریه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ به‌كۆتاهات به‌ئه‌نجامی حه‌فتاو حه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌حه‌فتا خاڵ، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ ئاستی میواندار باشتربوو نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌ئه‌نجامی چلو دوو خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سی و حه‌وت خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌نیوه‌ی دووه‌م بارسه‌لۆنا به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئاست به‌رزی خۆی تا یاریه‌كه‌یان به‌قازانجی خۆیان به‌ئه‌نجامی حه‌فتاو حه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌حه‌فتا خاڵ برده‌وه‌، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ رال  مه‌درید به‌چلودوو خاڵ له‌خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه‌و بارسه‌لۆناش كۆی خاڵه‌كانی بووه‌ سی و نۆ خاڵ و هاته‌ خانه‌ی پێنجه‌م.