موسا پێغەمبەر سەلەحشووری كوشت

باس لە 80 ساڵ لە زەمەنی پێش هاتنی موسا پێغەمبەر لە وڵاتی میسر دەكات


دەرهێنەری ناسراوی ئێرانی " فەرجوڵڵا سەلەحشوور" خاوەنی چەندین شاكاری جیهانییە لە دنیای سینەمادا، لەوانە زنجیرە درامای پیاوانی ئەشكەوت1997، یوسفی ڕاستگۆ 2007، ئەیوب پێغەمبەر 1993، (موسا) پێغەمبەر، كە دوا پڕۆژەی دەرهێنەر بوو بە هۆی ماڵئاواییكردنی بە ئەنجام نەگەیشت، جگە لە نووسینی سیناریۆی دەیان فیلمی ناودارو بەرهەمهێنانی چەندین فیلمی تر.

سەلەحشوور ساڵی 1952 لە قەزوین لە دایك بووە، وەك دەرهێنەر و نووسەری سیناریۆ و ئەكتەر لە هەموو جیهاندا ناسراو بوو ، لەو ماوەیەدا ماڵئاوایی لە دنیادا كرد ولە ماڵئاوایی كردنی باسی دوا پرۆژەی خۆی كردووە بۆ ڕۆژنامەنووسان كە زنجیرە درامای (موسا پێغەمبەر) بووە .

سەلەحشووری ده‌رهێنه‌ر و گوتویەتی ، سەلەحشوور بەر: زنجیرەكە 70 ئەلقەیە، ئێمە تا ئێستا 13 ئەلقەمان لێی ئامادە كردووە، نزیكەی 50 هەزار كەس لە فیلمەكەدا بەشدارە، 4 هەزاریان كۆمبارسن، 50 ئەكتەری سەرەكیمان هەیە، بەڵام 300 ئەكتەر دیالۆگیان هەیە، خوا یار بێت لە سەرەتای ساڵی نوێ‌دا زنجیرەكە ئامادە دەكرێت بۆ وێنەگرتن .

ده‌رباره‌ی گیان لە دەست دانی " سەلەحشوور" ئاژانسی میهری ئێرانی ڕاپۆرتێكی بڵاو كردەوە و تێیدا گومانی لە ماڵئاواییكردنی سەلەحشوور كردوەوە و وای بۆ دەچێت كه‌ هەندێ‌ لەوانەی دەیانزانی سەلەحشوور سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمی موسایە بۆیە پیلانی ژەهرخواردنیان بۆی ئەنجام داوە، بۆ ئەوەی ڕێ‌ لە گەیاندنی هەندێ‌ ڕاستی بگرن كە لە فیلمەكەدا ورووژێندراوە .

ئاژانسه‌كه‌ زیاتر ده‌ڵێت كه‌ ماڵئاوایی سەلەحشوور پڕ لە تەموومژە، هەموو ئەو نیشانانەی دەوروبەری ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو بە ژەهر كوژراوە نەك بە مردنی خۆی .

لە پەراوێزی فیسنیڤاڵی (فەجر)ـی سینەمایی بوو كە " مستەفا زەمانی " رایگەیاندبوو كە ئەو لەو فیلمە بە چەند باگ راوندێك لە زنجیرەی یوسفی راستگۆ بە شداری لە زنجیرەی موسا پێغەمبەر دەكات ، زەمانی دوای بیستنی هەواڵی ماڵئاوایی دەرهێنەری گەورەی ئێرانی سەلەحشوور خەم و پەژارەیی خۆی نیشانداو گوتی: بەخششەكانی ئەو لە بواری سینەمای ئێرانی دا هەر بەنەمری دەمێنێتەوە .

مستەفای زەمانی یەكێك بوو لەو ئەكتەرانەی كە لە سەردەستی سەلەحشوور بوون بە خاوەنی ناوداریەتێكی گەورە بە هۆی ئەو ڕۆڵە سەركەوتووەی لە فیلمی یوسفی ڕاستگۆ بینی. 

دوای فیلمی یوسفی راستگۆ و زنجیرە درامای پیاوانی ئەنجلۆس فەرەجوڵڵا سەلەحشووری دەرهێنەری سینەماكاری ئێرانی، بوو بە دەرهێنەرێكی جیهانیی زۆربەی كارەكانی ستایلێكی ئایینیان گرتبووە بەر، سەلەحشوور بەر لە ماڵئاوایی كردنی و لە كاتی رێز لێنانی لە فیستیڤاڵی (فەجر)ی سینەمایی لە مەڕ فیلمی یوسف پێغەمبەرەوە گوتی: ئەگەرچی زنجیرە درامای یوسفی راستگۆ بڕی تێچوونی لە نێوان27 تا 30 ملیۆن دۆلاری بۆ مەزەندە كرابوو، كەچی بەو گلدانەوەی لە بودجەی فیلمەكە كرا، بەرهەمەكە بە تەنها 7 ملیۆن دۆلار بەرهەم هات ، ماوەی بەرهەمهێنانیشی 3 ساڵی خایاندووە، زنجیرەكە بێ‌ بەرابەر لە 110 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی پەخش كراوە و ویستوومانە فیلمەكە وەك پەیامێكی پیرۆز بە دنیا بگەیەنین .
.
پاشان فەرەجوڵڵا ئاماژەی بە پڕۆژە نوێكەی خۆیدا و گوتی: ئەم فیلمەی موسا پێغەمبەر باس لە 80 ساڵ لە زەمەنی پێش هاتنی موسا پێغەمبەر لە وڵاتی میسر دەكات، تا نەغرۆبوونی فیرعەون بەرجەستە دەكەین، ڕووداوەكانی ئەو سەردەمەش لە سەرچاوە مێژووییەكانەوە وەردەگرین، تا ئێستایش سیناریۆی ئەو شاكارە جێ‌ بە جێ‌ كراوە، كە یەكێكە لەو كارانەی كە ماندوو بوونێكی ئیجگار زۆری دەوێ‌.

هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە لە سەدا نەوەدوپێنج چیرۆك و ڕووداوەكانی زنجیرەكە لە قورئانی پیرۆزەوە وەرگیراوە، لەوانەش موعجیزاتەكانی حەزرەتی موسا لەوانەی لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێكراوە، واش بڕیارە، دوای تەواو كردنی، تێكستەكە دەخرێتە بەردەم لیژنەیەك لە داناو زانا ئاینییەكان بۆ پێداچوونەوە.

حه‌یده‌ر عه‌بدولره‌حمان