فراكسیۆنی پارتی دواهەمین پێشڤەچوونەكانی گۆڕەپانی سیاسیی كوردستانى تاوتوێكرد

فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە نێو پەرلەمانی كوردستاندا كۆبوونەوەیەكی بۆ تاوتوێكردنی دواهەمین پێشڤەچوونەكانی گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان ئەنجام دا.

هێمن هەورامی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) پۆستێكی لەبارەی كۆبوونەوەكە كردووە و نووسیویەتی "کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتیمان بۆ بەرچاو روونی هەڤاڵانمان لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی و ئامادەکارییەکانی کۆبوونەوەی ۱۸ی ۲ی پەرلەمانی کوردستان".

ئەم كۆبوونەوەیەی فراكسیۆنی پارتی كە گەورەترین فراكسیۆنی كوردستانیە لە كاتێكدایە هێزە سیاسییەكانی كوردستان ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی ١٨ی ئەم مانگەی پەرلەمانی كوردستان دەكەن و چاوەڕوان دەكرێ لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.