ئێران ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ و ئیمارات دروست بكات

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاندووه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كانی ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ و ده‌شیانه‌وێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ و ئیمارات دروست بكه‌ن.

له‌ چله‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی ئێران له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی پێشوو و پێشووتری ده‌ره‌وه‌ و باڵیۆزانی پێشوو و پێشووتری ئێران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ دوا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ئێران په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوسێ به‌ جۆرێك باشه‌ كه‌ له‌ مێژوودا وێنه‌ی نه‌بووه‌ و ئه‌مه‌ش جێگای دڵخۆشی ئه‌وانه‌ و گوتی: "په‌یوه‌ندی بێوێنه‌مان له‌گه‌ڵ رووسیا، توركیا، پاكستان و ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی كه‌نداو هه‌یه‌. ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی هاوشێوه‌ له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ و ئیمارات-یش دروست بكه‌ین.