رۆمان نووس عومه‌ر سه‌ید رۆمانی "ئه‌سپه‌ره‌"ی بڵاوكرده‌وه‌

چیرۆكه‌كانی قوربانیانی ئه‌نفال و داعش ده‌گێرێته‌وه‌

 ته‌وه‌ر و چیرۆكی ڕۆمانی ئه‌سپه‌ره‌، له‌ نووسینی عومه‌ر سه‌ید، تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌نفال و قوربانیانی ئێزدی ده‌ستی داعش.

ژماره‌یه‌ك له‌ ژنان، كچان و پیاوانی قوربانی له‌م ڕۆمانه‌دا چیرۆكه‌كانی خۆیان بۆ مێژووی دوور و درێژی جینوساید ده‌گێڕنه‌وه‌.

قوربانیانی ئه‌نفال و داعش له‌ ڕۆمانی ئه‌سپه‌ره‌دا دواجار له‌ نێو دادگایه‌كی فه‌نتازیدا، دادگایی جه‌لاده‌كه‌یان ده‌كه‌ن و مێژووی سته‌م و داگیركارییه‌كه‌ی ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و ناچار به‌ دانپێدانه‌كانی ده‌كه‌ن.

ئه‌م ڕۆمانه‌ له‌ دووتۆی ١٧٨ لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ نیو ئه‌یفۆر دایه‌ و به‌ تیراژی ٥٠٠ دانه‌ كه‌وته‌ به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران.

عومه‌ر سه‌ید یه‌كێكه‌ له‌ ڕۆمان نووسه‌ جدیه‌كانی ئێستای ئه‌ده‌بی كوردی و ئه‌سپه‌ره‌ سێیه‌مین رۆمانی ئه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

كوردستان تیڤی/ كامران