مادۆرۆ : خه‌ڵكى ڤه‌نزوێلا ئاماده‌ن ڕووبه‌رووى هه‌موو جۆره‌ هێرشێكى تڕه‌مپ ببنه‌وه‌

من هه‌رگێز ناتوانم ببم به‌ سه‌ركرده‌یه‌ك كه‌ پشت له‌ هاوڵاتیانم بكه‌م


به‌پێى هه‌واڵێكى رووسیا ئه‌لیه‌وم، نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتدارى ڤه‌نزوێلا له‌ چاوپێكه‌وتنیكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى رووسیا ئه‌لیه‌وم به‌ زمانى ئێسپانى، رایگه‌یاند: "هۆكارى هه‌ڵكیرسانى جه‌نگ له‌ لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌ له‌ دژى ڤه‌نزوێلایه‌ چییه‌؟ هۆكارى ئه‌و جه‌نگه‌ ته‌نها نه‌وتى ڤه‌نزوێلایه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندى سه‌روه‌ت و سامانێتى له‌ ئاڵتون و گاز و ئاسن و ئه‌ڵماس و ئاوه‌".

مادۆرۆ له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا رایگه‌یاند" گرنگى به‌ میراتى خۆم ناده‌م، به‌ڵام من هه‌رگێز ناتوانم ببم به‌ سه‌ركرده‌یه‌ك كه‌ پشت له‌ هاوڵاتیانم بكه‌م و هه‌ڵبێم و سه‌رۆكێكى خائیین و لاواز نابم ".


هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند ، خه‌ڵكى ڤه‌نزوێلا ئاماده‌ن ڕووبه‌رووى هه‌موو جۆره‌ هێرشێكى تڕه‌مپ ببنه‌وه‌

نیكۆلاس مادۆرۆ گوتیشى من سه‌رچه‌م ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ به‌كار ده‌هێنم و داوا له‌ سه‌رۆكه‌كانى جیهان و بزووتنه‌وه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى و كومه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى تا تره‌مپ له‌ كرده‌وه‌ى شیتانه‌ بوه‌ستینن دژى ڤه‌نزوێلا، ئه‌و هه‌ره‌شه‌ى ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازیمان لى ده‌كات، به‌ڵام ڤه‌نزوێلا هیچ كات خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ى نه‌داوه‌. 
حكومه‌تى ده‌سه‌ڵاتدارى ڤه‌نزوێلا بڕیارى ناساندنى خۆان گوایدۆ وه‌ك سه‌رۆكى ره‌سمى ڤه‌نزوێلا له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له‌ ئه‌ڵمانیا، بریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا و چه‌ند وڵاتێكى دیكه‌ى ئه‌وروپا سه‌ركوونه‌كرد. 


جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ 15 كانوونى دووه‌مى 2019، بارودۆخى وڵاتى ڤه‌نزوێلا به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو تێكچوو و به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ قه‌یرانى داراییدایه‌ و ئۆپۆزیسیۆنیش دۆخى خراپى داراى خسته‌ ئه‌ستۆى مادۆرۆ و هاووڵاتییان له‌ شارى كاراكاس پایته‌خت و زۆربه‌ى شاره‌كانى دیكه‌ى ڤه‌نزوێلا خۆپیشاندانیان كردووه‌ و دواى یه‌ك رۆژ له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ خۆان گوایدۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ڤه‌نزوێلا خۆى به‌ سه‌رۆكى وڵات ناساند، له‌ رۆژانى 3 و 4ى شوباتى 2019، وڵاتانى فه‌ره‌نسا و سوید و به‌ریتانیا و ئه‌لمانیا و ئیسپانیا رایانگه‌یاند كه‌ خۆان گوایدۆ وه‌ك سه‌رۆكى فه‌رمى وڵاتى ڤه‌نزوێلا هه‌ژمار ده‌كه‌ن.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز