نمایشی "پیره‌ژن و پشیله‌" له‌ بێرموودا

له‌ ده‌رهێنانی وه‌حید حه‌ق وردی

كورته‌ فیلمی "پیره‌ژن و پشیله‌" له‌ ده‌رهێنانی "وه‌حید حه‌ق وردی" گه‌یشته‌ به‌شی ڕكابه‌ریی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بێرموودا (biff).

فیلمی "پیره‌ژن و پشیله‌" له‌ ده‌رهێنانی وه‌حید حه‌ق وردی، پیره‌ ژنێكی ته‌نیا له‌ ماڵه‌ گوندیه‌كه‌دا نمایش ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ پشیله‌یه‌كدا ده‌ژیت و به‌ هۆی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی كه‌ به‌و هه‌یه‌تی هه‌موو ژه‌مه‌كانی خواردنی له‌گه‌ڵ ده‌خوات و له‌ درێژه‌دا پیره‌ ژنه‌كه‌ نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و ده‌مرێت و .

 ئه‌م فیلمه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران له‌ ئه‌راك به‌رهه‌م هاتووه‌ و پێشتریش له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵی جیهانی له‌ ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، فلۆریدا، ئیتاڵیا و قێبرێس به‌شداریی كردووه‌.

فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بێرموودا (biff) ١٠ تا ١٧ی مارس له‌ شاری هه‌میلتۆنی بێرموودا له‌ به‌ڕیتانیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێ

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران