دلزار حه‌سه‌ن " به‌ ته‌نیشت ژیانه‌وه‌ " بڵاوده‌كاته‌وه‌

باس له‌ چه‌ند چیرۆكێك و رووداوێك ده‌كات

له‌ رێوره‌سمێكدا كه‌ بریاره‌ به‌یانی چوارشه‌م 6/2/2019 به‌رێوه‌بچێت ، كتێبی "به‌ته‌نیشت ژیانه‌وه‌" كه‌ له‌ لایه‌ن نووسه‌ر " دڵزار حه‌سه‌ن " نووسراوه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ .

نووسه‌ری كتێب " دڵزار حه‌سه‌ن " ئاشكرایده‌كات ، كتێبه‌ تازه‌كه‌ی باس له‌ چه‌ند چیرۆكێك و رووداوێك ده‌كات، هه‌روه‌ها چه‌ند شیعرێكی تێدایه‌ و وه‌ك كتێبێكی ئه‌ده‌بی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، دلزار وتیشی رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی كتێب دۆستانی كوردستان و ماڵی وه‌فایی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ناساندن و واژوو بۆ كتێبه‌كه‌ ده‌كرێت .

رێوره‌سمی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی " به‌ ته‌نیشت ژیانه‌وه‌ " به‌یانی  چوارشه‌م 6 ی شوبات كاتژمێر سێ و نیوی عه‌سر له‌ شاری هه‌ولێر له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی ماڵی وه‌فایی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .

نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس " دلزار حه‌سه‌ن "  له‌ ساڵی 1972 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ دایك بووه‌ و له‌ بواری شیعریشدا ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می به‌ پێزی هه‌یه‌ .